ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوای ئازاد کردنی چالاکوانانی کوردی تورکیا دەکەن

بەشی جیهان- چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، ئاماژەیان داوە بە دەستبەسەر کردنی زیاتر لە ۱۰۰ چالاکوانی میدیایی و سیاسی کورد لە تورکیا پێش هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە و ئەم هەوڵەیان بە هەڵمەتێکی سیاسی ناو بردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا کەمتر لە ۲۰ ڕۆژ کات ماوە و حکوومەتی ئەو وڵاتە دوێنێ زیاتر لە ١٠٠ بەرپرسی حیزبی، میدیایی و چالاکوانی کۆمەڵایەتیی کوردی دەستبەسەر کردووە.

ئەمڕۆ چەند دامەزراوە نێودەوڵەتی لەوان هیومان ڕایتس وۆچ، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان چەند بەیاننامەیان بڵاو کردەوە و ئیدانەی دەستگیر کردنی ئەو کەسانەیان کردووە و داوای ئازادکردنیان دەکەن.

حەڤدە دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ وەکوو کۆمیتەی بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپا و ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و تیایدا ئیدانەی دەستگیر کردنی ١٢٦ ڕۆژنامەنووس و پارێزەر و بەرپرسی حزبی کوردییان لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد و وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هەڵمەتە، داوای ئازاد کردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکانیان کردووە.

هیومان ڕایتس وۆچ هەروەها بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و هۆشداریی داوە کە حکوومەتی تورکیا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و کاریگەریی دانیان لەسەر هەڵبژاردن دەستی کردووە بە دەستگیر کردنی هەڕەمەکیی چالاکوانانی کوردی تورکیا.

News Code 221315

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha