سەلاحەدین دەمیرتاش پشتگیریی خۆی بۆ کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری HDP وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی بۆ کەمال کلیچدارئۆغڵو، وەک سێزدەهەمین سەرۆک­کۆماری تورکیا ناوی لێهێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە: "13هەمین سەرۆک کۆماری تورکیا کلیچدارئۆغڵو، خوا رێگەکەت واڵا بکات، لە ناخی دڵەوە باوەڕم وایە کۆتایی بە جیاکاری دەهێنیت، ئاشتی دەستەبەر دەکەیت و تورکیا بەرەو بەختەوەری و ئارامی دەبەیت".

هاوکات وێنەیەکی کلیچدارئۆغڵوی بە لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاو کردوەتەوە و دەڵێت، "دەنگی من بۆ ئێوەیە".

 بڕیارە 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوە بچێت، کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆنە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستا و کاندیدی ئاکپارتی و مەهەپە.

هەروەها مانگی رابردووش، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، "لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئێمە پشتگیری لە کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت دەکەین".

 

News Code 221373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha