ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانە لە دەستگیر کردنە بەربڵاوەکانی سەروبەندی هەڵبژاردنی تورکیا

بەشی تورکیا- کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی و میدیایی لە تورکیا ئەوەش لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا، لە ڕێگای بەیاننامەیەکەوە نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستگیر کردنی بە کۆمەڵی چالاکانی سیاسی و میدیایی، لەوانەش پارێزەران و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەربڕی و حکوومەتی تورکیای بە سەرکوت کردنی ئازادیی ڕادەربڕین تۆمەتبار کرد.

هەروەها کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاند پۆلیس و سیستەمی دادوەریی تورکیا بە بیانووی ناڕاست چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر دەکەن.

ئەم دامەزراوە ئەوروپییە جەختیشی کردەوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێویستە گەلی تورکیا دەستیان بە میدیا و زانیاریی ئازاد بگات و داواشی کرد ۱۲۰ چالاکی میدیایی و سیاسی کە لەم دواییەدا دەستگیر کراون ئازاد بکرێن.

News Code 221387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha