-
بزووتنەوەی گۆڕان دووهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی دەستپێدەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان لە ژێردروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی دووهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی دەبەستێت.
-
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پشت بەتۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبەستین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: "گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف دەدەین بۆ پەرلەمانی کوردستان".
-
سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتوو:
هێرشهكهی سهر ههولێر دروشمەکانی دژی ئیسرائیل دەخاتە ژێر پرسیارەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتوو رایگهیاند، پەنابردنی ئێران بۆ مووشەکباران کردنی ھەولێر لە بری پشتیوانی کردنی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆ خەڵکی غەززە، دروشمەکانی ئێران لەدژی ئیسرائیل دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
-
سەرکردەیەکی یەکێتی:
ڕەنگە ئێران لەسەر هەرێم زانیاریی چەوتی هەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێت پێیوایە ئێران لە خۆڕایی هێرشەکەی ئەنجام نەداوە بەڵام شیانی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان بەهەڵەدا برابێت.
-
سەرۆکایەتی هەرێم بۆ:
هێرشەکانی سەر هەولێر کۆدەنگیەکی گەورەی لە ناوخۆی هەرێم دروست کردووە
بەشی جیهان- وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هێرشە ناڕەواکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی دروست کردنی "کۆدەنگیەکی گەورەی ناوخۆیی".
-
سوودانی:
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێم هۆشداری دهدهنه مامۆستایانی ئاینی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهوقافی گهرمیان داوایان کردوه له سهرجهم مزگهوت و مامۆستایانی ئایینی گهرمیان و ناوچهکانی دهوروبهری بۆ ئهوهی له وتاری ههینیدا داوا له مامۆستایان بکهن بایکۆت بشکێنن.
-
گەیر پیدەرسن داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێ لە سووریا تاوتوێ دەکات
بەشی سووریا- لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا لە داڤۆس، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەیر پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا کۆ بوویەوە.
-
مەسروور بارزانی و دەیڤد کامیرۆن هێرشەکانی سەر هەولێریان تاوتوێ کرد
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لهبارهی هێرشهكهی سهر ههولێر ، ڕایگهیاند، "هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریى عێراق و قبووڵکراو نییە".
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئیمانوێل ماکرۆن جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە سویسرا گفتوگۆیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر و کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەی ناوچەکە کرد.
-
سەرۆکی مەهەپە:
دەبێت بە قووڵایی ۶۰ کیلۆمەتر ناوچەیەکی ئارام لە سنوورەکانی تورکیا دروست بکرێت
بەشی تورکیا- دەوڵەت باخچەلی داوایکردوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان هێڵێک بەدرێژایی سنووری تورکیا و بەقووڵایی ۶۰ کیلۆمەتر دروست بکرێت.
-
سیاسەتمەداری کورد:
کورد دەبێت هۆشیار بێت و باڵانس لەنێوان هێزە گەورەکان ڕابگرێت
بەشی جیهان- سیاسەتمەداری کورد سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سهر هەولێر ڕایگهیاند، ئێران پێیوایە کورد زیاد لە سنووری خۆی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا ڕۆیشتووە و لە سیاسەتی هەرێم و بە تایبەت پارتی ناڕازییە.
-
بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆ بووەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی پەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بۆ سەقامگیری ناوچەکە دروست بوون.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
پێویستە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم چیتر نەبنە داردەستی وڵاتانی ناوچەکە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ئیدانەی هێرشەكەی سەر شاری هەولێر دەكات و دەڵێت داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەكەم ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان بگرن.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
ئەگەر عێراق لەسەر هێرشەکانی ئێران هەڵوێستی جدی نەبێت هیچ مانایەک بۆ سەروەریی وڵات نامێنێتەوە
بەشی جیهان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە ئێستادا تیمێکی ئاسایشی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق پێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر هەولێر.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لهگهڵ مهسروور بارزانی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە داڤۆس لهگهڵ مهسروور بارزانی، سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان کۆب ووهوه.
-
عەلی باپیر لهبارهی هێرشهکهی ههولێر پهیامێک دهداته کونسوڵی ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی کۆمهڵی دادگهری کوردستان له پهیامێکدا بۆ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ڕایگهیاند، نیگەرانن لەو بۆردوومانەی شەوی ڕابردووتان.
-
یەکێتی: هێرشی سەر هەولێر ناڕەوایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشی سەر هەولێر ناڕەوایە و سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل دەکەن.
-
مەکتەبى سیاسیى پارتى بۆ حکوومەتى عێراق: وەکوو پێشوو لە ئاست هێرشەکان بێهەڵوێست مەبن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، وڵاتانی جیهان و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرامبەر "دەستدرێژییەکان"ـی ئێران بووەستنەوە و چیدیکە هاونیشتمانییان نەکرێنە ئامانجی مووشەک و درۆنەکان.
-
پەیامی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ڕایگەیاند: "سەرکردایەتی سیاسیی و مەزهەبی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاگاداردەکەینەوە، با بەوە تێنەکەون کە هەندێ کەس لەناوخۆی هەرێمەوە دەستیان لەگەڵدا تێکەڵ بکەن، ئەو کەمینەیە هەرگیز نوێنەرایەتی میللەتی کورد و ئیرادەکەی ناکەن".
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: ماڵی پێشڕەو دزەیی بارگای مووساد نەبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بوونی بارەگای مووساد لە شوێنی هێرشەکەی هەولێر ڕەتدەکاتەوە.
-
پەیامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی سوپای پاسداران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و دەڵێت: "بههانهی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشهکه به تهواوی بێ بنهمایە".
-
پەیامی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا هۆشداری دەدات لەبارەی هێرشەکەی هەولێر و دەڵێت، ددان بەخۆداگرتنمان سنووری هەیە.
-
پەیامی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر شاری هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەکات و دەڵێت، "داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان."
-
دژەتیرۆری کوردستان:
لە هەولێر سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو خرانە خوارەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون خرانە خوارەوە.
-
ساڵی ڕابردوو حەوت ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە ههرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدهگهیهنێت كه ساڵی ڕابردوو حەوت ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە ههرێمی کوردستان.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارن بۆ سەر هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ئیدانەی توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکات، کە شەوی رابردوو بە مووشەکی بالیستی بۆردومانی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
-
مهسعوود بارزانی بەنهێنی لهگهڵ نوێنهرانی عهرهبی کەرکووک کۆ بووهتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی بهر له یهکێتیی دانوستانی بۆ پێکهێنانی حکوومهتی خۆجێی کەرکووک دهستپێکرد و سهرۆکی پارتی لهگهڵ نوێنهرانی عهرهبی کەرکووک کۆ بووهتهوه.
-
بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
-
ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکەی سیخوڕیی مووساد لە ناوچەکە
بەشی ئێران- سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەو هێرشانەی ئەم شەو وەڵامێک بوو بۆ تاوانە تیرۆریستییەی کرمان و ڕاسک.