ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکەی سیخوڕیی مووساد لە ناوچەکە

بەشی ئێران- سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەو هێرشانەی ئەم شەو وەڵامێک بوو بۆ تاوانە تیرۆریستییەی کرمان و ڕاسک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان بۆ سەر ژمارەیەک بنکە و بارەگا بووە کە بنکەی فەرماندەکان و بکەرانی سەرەکی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئێران بوون.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا سوپای پاسداران دەڵێت: ئاگاداری میلەتەکەمان دەکەینەوە کە  لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ئەم دواییەی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی، بارەگای سیخوڕی و کۆبوونەوەی گرووپە دژە ئێرانییەکان لە بەشێک لە ناوچەکە لە نیوەی شەودا لەلایەن مووشەکەکانی بالیستیکی سوپای پاسداران کرانە ئامانج و لەناوبران.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوی ژمارە دوودا ڕایگەیاندووە کە لە وەڵامی هێرشەکەی کرماندا هێرشیان بە مووشەکی بالیستی کردوەتە سەر گرووپە نەیارەکان لە سووریا.

News Code 222870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha