بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەومیدیا بڵاوی کردەوە موهه‌یمن حه‌مه‌دانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق که یه‌کێکه له سه‌رکرده‌کانی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی کەرکووک ئاشکرایکرد، له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
هەروەها وه‌فدێکی عه‌ره‌بی کەرکووک که ڕاکان جبووری پارێزگاری به‌وه‌کاله‌تی کەرکووک سه‌رۆکایه‌تی کردووه، له پیرمام چاویان به مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌وتووه.
موهه‌یمن حه‌مه‌دانی له‌باره‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه ڕایگه‌یاندووە: "کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی و راستگۆیانه بوو، بۆیه‌که‌مجاره ڕوونییه‌ک له په‌یوه‌ندی کورد و عه‌ره‌بدا هه‌بێت و هه‌ڵه‌کانی ساڵانی رابردوو ده‌ستنیشان بکرێت و دانیان پێدا بنرێت و داوای لێبوردن له هه‌موو عه‌ره‌ب بکرێت به‌هۆی هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه".
هه‌ر له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌که‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی، حه‌مه‌دانی ده‌ڵێ: ئه‌وه خرایه‌ڕوو هیچ سازشێک له مافی عه‌ره‌ب ناکرێت و به‌پیی لێکتێگه‌یشتنه‌کان له ئه‌مڕۆ به‌دواوه نه ژووره تاریکه‌کان هه‌یه‌و نه سازشکردن له عێراقیبوونی کەرکووک.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی لەمبارەوە دەنووسێت: به‌ڵێ بۆ قۆناغێکی نوێی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و پێکه‌وه‌ژیانی راسته‌قینه له کەرکووک، نه‌ک ئاشتییه‌که‌ی پێشووی زۆرینه‌ی کورد که ئه‌م دروشمه‌ی به‌بێ کردار به‌رزکردبووه‌وه.. هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی رابردوو خواستنی ئێمه‌یه.
کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی کەرکووک له‌کاتێکدایه پارتی و یه‌کێتیی وه‌کوو دوو براوه‌ی کورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک هیشتا هیچ دانوستانێکیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی خۆجێی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستپێنه‌کردووه.
له‌کۆی ۱۶ کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک، له هه‌ڵبژاردنی ۱۸‌ی کانونی یه‌که‌می ۲۰۲۳دا، یه‌کێتیی ۵ کورسی و پارتی ۲ کورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کان ۶ کورسی و پێکهاته‌ی تورکمانیش ۲ کورسی بردووه، یه‌ک کورسی "کۆتا"ی پیکهاته‌ی مه‌سیحیش بۆ بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆنی ره‌یان کلدانی بووه که هاوپه‌یمانی یه‌کێتییه.
Your Comment