بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی "حوڕڕیەت دەیلی نیوز"ی تورکی بڵاوی کردەوە، دهوڵهت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەژادپەرستی تورکیا و هاوپەیمانی سهرهكى ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، لەمیانی وتارێکدا لەبەردەم کوتلەی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا داوایکردوە هێڵێکی ئارام بەدرێژایی سنوور و بەقووڵایی ۶۰ کیلۆمەتر لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
سەرۆکی مەهەپە باسی لەوەش کردووە، دەبێت ئەو هێڵە لەناوچە شاخاوییەکانی باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان)ەوە تاوەکوو ویلایەتی هاتای تورکیا درێژ بێتەوە، بەشێوەیەک لەپێناو ئاسایش و ئارامیی تورکیا ڕێگە نەدرێت مێشولەیەکیش بێتە ناو ئەو هێڵەوە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا باخچەلی باسی لە گرنگیی داڕشتنی ستراتیژییەتێکی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەڵکەڵەی جوداخوازیی کردووە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، "ئەگەربێت و ئەوکارە نەکرێت، ئەوە لە داهاتوودا هیچ جێگهیەکیان دەستناکەوێت بۆئەوەی کاری سیاسیی تێدابکەن".
بەوتەی باخچەلی، "هاوڵاتیانی کورد هیچ پەیوەندییەکیان بە پەکەکەوە نییە و ئەو ڕێکخراوە گەورەترین خوێنی هاوڵاتیانی کوردی ڕشتووە، ئێمه سوپاسی ئەو کوردانەش دهكهین کە لەشەڕی دژ بەپەکەکە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانیان کردووە".
Your Comment