گەیر پیدەرسن داڕشتنەوەی دەستوورێکی نوێ لە سووریا تاوتوێ دەکات

بەشی سووریا- لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا لە داڤۆس، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەیر پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا باسیان لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد و هەردوولا لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە هاوڕابوون.

لە چوارچێوەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کرا، بەتایبەتی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ داڕشتنی دەستوورێکی نوێ، کە مافی هەموو پێکهاتەکان بە گەلی کوردیشەوە دەستەبەر بکات.

News Code 222896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha