ڕەنگە ئێران لەسەر هەرێم زانیاریی چەوتی هەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێت پێیوایە ئێران لە خۆڕایی هێرشەکەی ئەنجام نەداوە بەڵام شیانی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان بەهەڵەدا برابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئێران لە خۆڕایی هیچ شتێک ناکات. ناڵێم پاساوەکەی ئێران ڕاستە، بەڵام ڕەنگە زانیاری چەوتی لابێت و خەڵکانێک بەهەڵەیاندا بردبێت، بۆیە بڕیاری هێرشەکەی دابێت. ئێستا دەزگاکانی هەواڵگیری لەناوچەکە کەوتوونەتە گەڕ، هەواڵی زۆر هەڵە و وروژێنەر بڵاو دەبێتەوە."

ئەسەسەرد وتیشی، "ناوچەکە لە دۆخێکی نائاساییدایە، نازانین ئێرانییەکان لەسەر چی بنەمایەک هێرشەکەیان ئەنجام داوە، بەتایبەت هەرێم بەشێکە لە عێراق، دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێرانیش ڕوونە. ئێرانییەکان تەنانەت پرسیاریشیان بە بەغدا نەکردووە و لەگەڵی قسەیان نەکردووە. تا ئێستا ئێرانییەکان خۆشیان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی سەرچاوەی زانیارییەکانیانەوە نەداوە."

News Code 222900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha