بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان بۆ سەر ژمارەیەک بنکە و بارەگا بووە کە بنکەی فەرماندەکان و بکەرانی سەرەکی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئێران بوون.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا سوپای پاسداران دەڵێت: ئاگاداری میلەتەکەمان دەکەینەوە کە لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ئەم دواییەی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی، بارەگای سیخوڕی و کۆبوونەوەی گرووپە دژە ئێرانییەکان لە بەشێک لە ناوچەکە لە نیوەی شەودا لەلایەن مووشەکەکانی بالیستیکی سوپای پاسداران کرانە ئامانج و لەناوبران.
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوی ژمارە دوودا ڕایگەیاندووە کە لە وەڵامی هێرشەکەی کرماندا هێرشیان بە مووشەکی بالیستی کردوەتە سەر گرووپە نەیارەکان لە سووریا.
Your Comment