بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگهیاند، لە ساڵی ۲۰۲۱دا چوار ملیۆن و لە ساڵی ۲۰۲۲دا شەش ملیۆن گەشتیار و ههروهها لە ساڵی ۲۰۲۳دا حەوت ملیۆن و ۲۷۹ هەزار گەشتیار هاتوونەتە ههرێمی کوردستان، ئەوە جگە لەوەی ۲ ملیۆن و نیو هاووڵاتی کوردستانیش لەناوخۆدا گەشتیان بۆ ناوچەکانی دیکە کردووە.
باسی ئەوەشی کرد کە لەماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەبارەی وەبەرهێنان بۆ حەوت ملیار و ۳۸۷ ملیۆن دۆلار بەرز بۆتەوە بەو هۆیەش بۆتە یەکەم سێکتەر لە قەبارەی داهاتدا.
ئهوهشی گوت، له ساڵی ۲۰۲۳دا مۆڵەت بە ۲۷ پڕۆژەی گەشتیاری دراوە کە گوژمەی هەموویان یەک ملیار و ۵۰۰ ملیۆن دینار بووە، هەروەها ۶۶ پڕۆژەش بەکرێ دراون، کە بەو هۆیەوە ئێستا زیاتر لە ۱۰۰ هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە له تهواوی ناوچه گهشتیارییهكان.
Your Comment