پەیامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی سوپای پاسداران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکات و دەڵێت: "به‌هانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشه‌که‌ به‌ ته‌واوی بێ بنه‌مایە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هێرشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر سه‌رکۆنه‌ ده‌کات و لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە:

زۆر به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی‌ ئه‌و هێرشه‌ دوژمنکارییه‌ ده‌که‌ین که‌ سوپای پاسدارانی ئێران شه‌وی ڕابردوو به‌ مووشه‌کی دوورهاوێژ کردیه‌ سه‌ر هه‌ولێر و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری شه‌هیدان ده‌که‌ین، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

به‌رده‌وامیی به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی کوردستان و شه‌هیدکردنی هاووڵاتییان، تاوانکارییه‌کی بێ پاساو و دژ به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دراوسێیه‌تی و به‌ها مرۆیییه‌کانه‌‌، هه‌روه‌ها پێشێل‌کردنێکی زه‌قی سه‌روه‌ری و ئارامی و سه‌قامگیریی عێراقه. هه‌رێمی کوردستان هه‌رگیز بۆ هیچ لایه‌نێک سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بووه‌ و نابێت.

به‌هانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشه‌که‌ به‌ ته‌واوی بێ بنه‌ما و دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌که‌ین به‌په‌له‌ ده‌ست به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکات بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌رکی خۆی له‌ پاراستنی هه‌رێمی کوردستان به‌جێ بگه‌یه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه‌ بگیرێت.

News Code 222879

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha