بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی سهرۆکی کۆمهڵی دادگهری کوردستان له پهیامێکدا ڕایگهیاند: "عەلی باپیر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نەسڕوڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئەنجامدا، لەو پەیوەندییەدا نیگەرانی کۆمەڵی دادگەریی و خەڵکی کوردستانی لەو بۆردوومانانەی شەوی ڕابردوو گەیاندە نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران".
عەلی باپیر وتیشی، "خەڵکی کوردستان نیگەرانن بەتایبەت کە خەڵکی مەدەنیی تێدا بووەتە قوربانیی، ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران نیگەرانیی و گومانێکی لە بوونی دەزگای گوماناوی هەیە، دەبوو پێشوەختە بەرپرسانی هەرێم ئاگاداربکاتەوە، چوونکە ئەم بۆردوومانانە ترس و نیگەرانیشی لەلای خەڵک درووست کردووە".
له پهیوهندیهکهدا عەلی باپیر وتوویهتی، "هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاوکاریی و دراوسێیەتی باش لە ئێران دەکات و هەر ئەوەش لە ئێوە چاوەڕێ دەکرێت، کە ئێستا خەڵکی ئێمە بەهۆی ئەو کارەساتەوە خەمبار و نیگەرانە".
Your Comment