بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کۆبووەوە و تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوەكه گفتوگۆکردن بو لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر.
ئاماژه بهوهش كراوه، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و هێرشەکەی بە توندی سەرکۆنە کرد و وتی، "هیچ پاساوێکی نییە و دەستدرێژییە بۆ سەروەریى عێراق و قبووڵکراو نییە".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی".
ئهوهشی خستوهتهڕوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و دابین کردنی مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەكه بوو.
Your Comment