بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگ، ڕایگەیاندووە: تا ئێستا هیچ کێشەیەک سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق نییە و وتیشی: ڕووداوەکان لەم شوێنە هەستیارەدا بەردەوامن، کە زیاتر لە 30%ی دابین کردنی وزەی جیهان پێکدەهێنێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: بەدڵنیاییەوە بارودۆخی ئێستا هەم بۆ هەناردەکاران و هەم بۆ هاوردەکاران جێگەی نیگەرانییە و هۆشداریشیدا کە درێژکردنەوەی شەڕ لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا وتی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان و ئەمەش ڕوویدا.
سوودانی جەختیشی کردەوە: ئێمە کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە، ئەوان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، بەڵام کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ناکۆکی نێوان بەغدا و هەولێر لە دەوری کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووڕێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد: عێراق ئەندامێکی کارای ئۆپیکە و ئێمە لە ئۆپیک لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بڕیار دەدەین.
سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی: پلانی ئێمە ئەوەیە پشت بەو غازە ببەستین، جا ئەو غازە پەیوەندی بە نەوتەوە بێت یان غازی سروشتی.
سوودانی ڕوونیشیکردەوە: پلانمان هەیە لەماوەی 3 تا 5 ساڵدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی غاز و بگەینە قۆناغێک کە غاز نەسووتێنین، لە کۆتایشدا وتی: 4 ملیار دۆلارمان بۆ هاوردەکردنی غاز تەرخانکردووە، هەرکاتێک گەیشتنە ئاستی خۆبژێوی، ئەم بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەکانی دیکە تەرخان دەکرێت.
Your Comment