سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئیمانوێل ماکرۆن جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەڕەنسا و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە سویسرا گفتوگۆیان لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر و کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەی ناوچەکە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ داڤۆس،  له‌گەڵ  بەڕێز سەرۆک ئيمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆ بووینەوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئیمانوێل ماکڕۆنی سەرۆکی فەڕەنسا هاوخەمیی قووڵی خۆی  پێگەیاندن و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ  هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەمان کۆبوونەوە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان بوو.

News Code 222894

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha