بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبەرامبەر ئەو داواکارییەی ئەوقافی گەرمیان مامۆستایانی ناڕازی گه‌رمیان له په‌یامێکدا هۆشداری ده‌ده‌نه مامۆستایانی ئاینی و وتاربێژانی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانی گه‌رمیان و ڕایده‌گه‌یه‌نن، "ئه‌و بایکۆته‌ی ئێمه درێژه‌مان پێداوه ته‌نھا بۆ داوای مافی مامۆستایانی که‌رتی په‌روه‌رده نیه، به‌ڵکوو داوای مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی کوردستان‌مان کردوه که خۆی له گواستنه‌وه‌ی مووچه‌دا ده‌بینێته‌وه بۆ سه‌ر به‌غدا".
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردوه، "داوا له مامۆستایانی ئاینی ئه‌که‌ین به ھیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چنه ژێر باری جێبه‌جێ کردنی داواکاریه‌که‌ی ئه‌وقاف و به گوێیان نه‌که‌ن، چونکه ئه‌و بایکۆته‌ی ئێمه درێژه‌مان پێداوه ته‌نھا بۆ داوای مافی مامۆستایانی که‌رتی په‌روه‌رده نیه، به‌ڵکو داوای مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی کوردستان‌مان کردوه که خۆی له گواستنه‌وه‌ی موچه‌دا ده‌بینێته‌وه بۆ سه‌ر به‌غدا، مامۆستایانی ئاینیش به‌شکێن له بابه‌ته‌که".
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، "وه‌ک ئاشکرایه مامۆستایانی ئاینی شوێنگره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رن (د.خ) ھه‌میشه پێشڕه‌و و قدوه‌ی کۆمه‌ڵگه بوون و په‌یامی پیرۆزی ئیسلامیان به جوانی بۆ مرۆڤایه‌تی و موسڵمانان ڕوون‌کردوه‌ته‌وه، له سۆنگه‌ی بیروباوه‌ڕی پته‌ویان به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پشتبه‌ستن به چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆز که خوای گه‌وره زیاتر له 100 شوێندا باسی زوڵم و سته‌می کردوه، پاڵپشتی سته‌ملێکراوان بون و دژی سته‌مکار ھه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆیان ھه‌بووه، ئێستاش ھیوادارین به ھه‌مان نه‌فه‌سی پێشوو و دژی سته‌م و سته‌مکاران بوه‌ستنه‌وه و پاڵپشتی سته‌مکاران نه‌بن و به‌رگریکارێکی بوێر بن له مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران".
Your Comment