بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه، "ئێران لەو سیاسەتە ڕازی نییە کە کورد هەیەتی، لە حکوومەت و بەتایبەت لە پارتی ناڕازییە، ئێران پێیوایە کورد زیاد لە سنووری خۆی لە گەڵ ئەمریکا و تورکیا ڕۆشتوە".
ئاماژهی بهوهش کردووه، "ئێران مەترسی زۆرە لەسەر کورد، دەتوانێت زەرەری گەورە لە کورد بدات".
مەحموود عوسمان دەشڵێت، "ئەمریکا دەبوو کورد بپارێزێت، بەڵام بێدەنگە و دەڵێت ئێمە هیچ خەسارەتمان نییە، گرنگ ئەوەیە خۆیان بەر نەکەون ئەگینا پارێزگاری لە کورد ناکەن، حکوومەتی عێراقیش لەگەڵ ئێران ڕێکە و کوردیش خۆی یەکگرتوو نییە، کەواتە کێ دیفاع لە کورد بکات؟".
ئهوهشی خستهڕوو، "ئیتر هێرشەکان بەردەوام دەبێت، چ ڕێگریەک هەیە تا بەردەوام نەبێت".
لەو بارەیەوە مەحموود عوسمان، ڕاشیگەیاند، "ئێران خۆشی دەزانێت ئیسرائیل و مووساد لە هەولێر بوونیان نییە، ئەو کەسانەی لە سووریا لێی کوژراون لەلایەن ئیسرائیلەوە تۆڵە لە هەولێر دەکاتەوە".
وتیشی، "کورد ناتوانێت خۆی لە شەڕی ناوچەیی بە دووربگرێت، کورد دەبێت هۆشیار بێت و باڵانس لەنێوان هێزە گەورەکان رابگرێت و نابێت تەنها پشتببەستێت بە ئەمریکا چوونکە ئەمریکا پارێزگاری لێناکات، سیاسەتی ئێرانیش ئەوەیە دەیەوێت خۆی دەوری سەرەکی هەبێت لە ناوچەکە".
Your Comment