-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
مەرجەکەی دیمەشق بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان ڕەت دەکەینەوە
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داواکارییەکانی دیمەشق بۆ کشانەوەی دەستبەجێ لە خاکی سووریا، وەک مەرجێک بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رەتدەکاتەوە.
-
لاڤرۆڤ:
ئەمریکا هەوڵ بۆ دروست کردنی نیمچەدەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا دەدات
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵ بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا دەدات.
-
ئەمریکا دەستگیر کردنی بەرپرسێکی باڵای داعش لە سووریا ڕادەگەیەنێت
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانیان توانیویانە بەرپرسێکی داعش دەستگیر بکەن دوای ئەوەی هەڵمەتێکیان بە هەلیکۆپەتەر لە باکووری سووریا ئەنجام دا.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە مەرجی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەکات
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا مهرجهكانى كشانهوهى له خاكى سووریادا ئاشكرا كرد و ڕایدهگهیهنێت، دهبێت ژینگەیەکی ئارام لەو ناوچانەدا دروست بکرێت.
-
کاروانێکی دیکەی سەربازیی تورکیا ڕەوانەی کوردستانی سووریا کرا
بەشی سووریا- هێزەکی دیکەی سەربازیی تورکیا لە رێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە بەرەو ناوچەکانی عەین عیسا و خەفیە سالم لە باکووری رەققە بەڕێکەوتن.
-
هەسەدە ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات
بەشی سووریا- SDF وێڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ هێزی دژەتیرۆری یەکێتی دەردەبڕی.
-
هێزەکانی ڕزگاریی عەفری کوژرانی ۱۵ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هێزەکانی ڕزگاریی عفرین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکیەکیان لە دژی سەربازانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ۱۵ چەکداری سەر بە تورکیایان کوشتووە.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین ڕێگری لە دهستدرێژییهکانی تورکیا بکەن
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی هێرشهکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانیان رایگەیاند هێرشەکانی دهوڵهتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە رێگری لە شەڕی دژی تیرۆر دەکات.
-
ئاسایشی کوردستانی سووریا گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی خۆی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە راگەیاند
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکی تورکیاوە، کە لەسەر رێگای نێوان شارەکانی قامشلۆ و عامودا، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەست دا.
-
بەرپرسانی کوردی سووریا جەخت لە سەر ڕادەست کردنەوەی چەکدارە بیانییەکانی داعش دەکەنەوە
بەشی سووریا- بەرپرسانی کوردی سووریا جەختیان کردەوە کە هەلومەرجی تەواویان بۆ دادگایی کردنی چەکدارە بیانییەکانی داعش نییە و داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.
-
چەند بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە برادۆست کرانە ئامانج
بەشی تورکیا- چوار بنكەی سەربازیی توركیا لە سنووری برادۆست لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان كران.
-
ساڵح موسلیم:
ئۆپەراسیۆنی "پتەو کردنی ئاسایش" لە کات و شوێنێکی بەجێدا بەڕێوەچوو
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ساڵح موسلیم لەبارەی ئۆپراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایشەوە راگەیاند لە کات و شوێنێکی بەجێدا بەڕێوەچوو و گەلی دێرەزوور و رێگەنادەن جارێکی دیکە داعش لەو ناوچەیە باڵادەست بێتە.
-
تورکیا پشتیوانیی سەربازی نوێی ڕەوانەی سووریا کرد
بەشی تورکیا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی بە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، ڕەوانەی ناوچەی ئاگربەست کرد، لە باکووری رۆژئاوای سووریا.
-
هەسەدە سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە ڕەقە دەستگیر کرد
بەشی سووریا- سەرکردەیەکی باڵای داعش لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دژەتیرۆری هەسەدە و هاوپەیمانان و دژە تیرۆری یەکێتیدا لە ڕەقە دەستگیر کرا.
-
مەزڵۆم کۆبانی دان بە هەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا دەنێت و بەڵێنی ڕاست کردنەوەیان دەدات
بەشی جیهان- مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵێنیداوە داواکاریی هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ بکات و "هەڵەکان" ڕاست بکاتەوە کە لەلایەن ئیدارەی ناوچەکەوە کراون.
-
شاندێکی ئەمریکی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دێرەزوور دەدات
باڵیۆزخانهی ئهمریکا بۆ سووریا ڕایگهیاند، لەگەڵ شاندی هێزهکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) و هۆزهکانی دێرهزور کۆبوونهوه و لە کۆبوونەوەکەدا رێککهوتن کراوە کە شهڕ ڕابگیریەت.
-
ئەمریکا و کوردەکان لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا ناکۆکن
دیپلۆماتکارە عەرەبەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئەمریکا پێچەوانەی کوردەکان بڕوای وایە کە عەرەبەکانی ڕوژهەڵاتی سووریا دەبێت ڕۆڵی زیاتر لە کاروباری ئەو وناوچانەدا بگێڕن.
-
بەشار ئەسەد جارێکی تر جەختی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کردەوە
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەرجی دانوستان کردن لەگەڵ تورکیا کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە کەماوەی١٢ساڵە لەخاکی سووریان.
-
هەسەدە: هەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكمان بە تەواوێتی پووچەڵ کردەوە
بەشی سووریا- هەسەدە ڕایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "پتەوكردنی ئاسایش" لە دێرەزور، بەخوێنی ۱۱ شەڕڤان توانیمان پیلانەكانی نێو ژوورە تاریكەكان پووچەڵ بکەینەوە.
-
مەزڵوم كۆبانێ:
بارودۆخی دێرەزوور بەرەو سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، رایگەیاند بارودۆخی دێرەزوور بەرەو گەڕاندنەوەی ئاسایش و چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت.
-
ئەمریکا و کورد لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ناوچە عەرەبنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکۆکن
بەشی جیهان- دیپلۆماتکارە عەرەبەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئەمریکا پێچەوانەی کوردەکان بڕوای وایە کە عەرەبەکانی ڕوژهەڵاتی سووریا دەبێت ڕۆڵی زیاتر لە کاروباری ئەو وناوچانەدا بگێڕن.
-
شاندێکی ئەمریکی هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دێرەزوور دەدات
بەشی سووریا- باڵیۆزخانهی ئهمریکا بۆ سووریا ڕایگهیاند، لەگەڵ شاندی هێزهکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) و هۆزهکانی دێرهزور کۆبوونهوه و لە کۆبوونەوەکەدا رێککهوتن کراوە کە شهڕ ڕابگیریەت.
-
چوار منداڵ بە هۆی هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سەر مەنبج گیانیان لەدەستدا
بەشی سووریا- لە هێرشێکی میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادا بۆ سەر گوندەواری مەنبج لە کوردستانی سووریا چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.
-
ئیلهام ئەحمەد: له دێرهزور شەڕی خوێناویی هەڵگیرساوە
بەشی سووریا- سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لهبارهی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە دێرەزور، رایگهیاند: شەڕی خوێناوی هەڵگیرساوە و ئەم پێکدادانە کاریگەریی گەورەی دەبێت
-
قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕاگەیێندرا
هێزەکانی سوریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
-
قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕاگەیێندرا
بەشی سوویا- هێزەکانی سووریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
-
وتهبێژى YPG:
ئۆپەراسیۆنەکانی SDF لە دێرەزوور لەلایەن هێزە خۆجێییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت
بەشی سووریا- نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی هەسەدە لە دێرەزوور لەلایەن هێزە خۆجێییەکانەوە بەڕێوە دەچێت وتی هیچ پێکدادانێک لەنێوان کورد و عەرەب لە دێرەزوور بوونی نییە.
-
هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی داعش لە دێرەزوور دەستپێکرد
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دێرەزوور بۆ بەدواداچوونی شانەکانی رێکخراوی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان دەستیپێکرد.
-
بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیلەوە کارەکانی فڕۆکەخانەی حەڵەب ڕاگیرا
بەشی سووریا- بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکە لەکارکەوتووە.
-
شاندێکی ئەمریکی سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سەربە تورکیایا لە سووریا کرد
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکی سەردانی ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریای کرد، ئەم سەردانەش بەیەکەم سەردانە لە دوای تێپەرینی 10 ساڵ بە سەر سەردانەکەی جۆن مەککەین سیناتۆری ئەمریکا.