باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سووریا له په‌یامێکدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه، ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و جه‌نه‌ڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ هەسەدە، مەسەدە و سەرکردەی هۆزەکانی دێرەزور کۆبوونەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، هه‌سه‌ده و هۆزەکانی دێرەزوور رێککەوتن لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوانی ناوچه‌که، مەترسیی دەستوەردانی لایەنە دەرەکییەکان لە دێرەزور، پێویستیی رێگەگرتن لە مردن و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و پێویستیی کەمکردنەوەی گرژییەکان بە زووترین کات.
ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جه‌نه‌ڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەختیان لەسەر گرنگیی هەبوونی هاوبەشیێکی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا کردوه‌ته‌وه.
شایانی باسە له ۲۸‌ی (ئاب/۸)ی ئه‌مساڵه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆز له دێره‌زور هاتوه‌ته ئاراوه و دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ئەحمەد خبێل ناسراو بە "ئەبو خەولە" سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوری دەستبەسەر کرد، لە وەڵامدا چه‌کدارانی ئه‌نجومه‌نه‌که هێرشیانکرده سه‌ر ژماره‌یه‌ک باره‌گای هه‌سه‌ده.
Your Comment