مەزڵۆم کۆبانی دان بە هەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا دەنێت و بەڵێنی ڕاست کردنەوەیان دەدات

بەشی جیهان- مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵێنی‌داوە داواکاریی هۆزە عەرەبەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ بکات و "هەڵەکان" ڕاست بکاتەوە کە لەلایەن ئیدارەی ناوچەکەوە کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتەرزدا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان کۆبووەتەوە و ڕێزی لە داواکارییەکەیان گرتووە بۆ ئازادکردنی دەیان چەکداری دەستگیرکراوی ناوچەکە، ؛ ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ کۆتایی هێنانی یەکجارەکی بەو شەڕ و ناکۆکیانەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەناوچەی دێرەزووری رۆژهەڵات روویاندا.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، کە بڕیارێکیان هەیە کەبەپێی ئەوە هەموو ئەوانەی لەو ڕووداوانەدا تێوەگلاون بەر لێبووردنی گشتیی دەکەون، تاوەکوو ئێستاش نیوەیان ئازادکراون و ئەوانی تریش ئازاد دەکرێن.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڵێنی‌داوە میوانداری کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بکات لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی هۆزەکانی عەرەب و نوێنەرانی دیکەی دێرەزوور بۆ چارەسەرکردنی گلەیی لەمێژینەیان سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بەپەروەردە تا ئابووریی و  ئاسایش.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی سکاڵا و گلەییەکان، مەزڵۆم کۆبانی دانی بەوەدانا کە "کەموکوڕییەک" لە نوێنەرایەتی کردنی خێڵە جیاوازەکان لە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان هەبووە و  هەروەک وتوویەتی: "بە دڵنیاییەوە کەلێن و هەڵە لە سەر ئەرزی واقیعدا هەیە و چارەسەر دەکرێن".

کۆبانی بەڵێنیشی‌داوە هەردوو ئەنجوومەنی مەدەنیی کە پارێزگاکە بەڕێوەدەبات و هەم ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر یەکینەیەکی عەرەبی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتە، دابڕێژێتەوە، بۆ ئەوەی ببنە "نوێنەری هەموو هۆز و پێکهاتەکانی دێرەزور.

مەزڵووم کۆبانی جەختی کردۆتەوە کە ئەوان هەموو ڕەخنەیەکیان قبووڵە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و تێیدەپەڕێنن، دواجاریش هێزەکانی سووریای دیموکرات بەهەموو پێکهاتەکانییەوە لەجاران بەهێزترەوە دەگەڕێتەوە.

News Code 222096

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha