بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: "هێزەكانی سووریای دیموكرات ۱۰ ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی پتەوكردنی ئاسایشیان لە گوندەوارەكانی ڕۆژهەڵات و باكووری دێرەزور دەستپێكردۆتەوە و هەوڵی چەكدارانیان بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێكدانی ئاسایش لە ناوچەكە پووچەڵ كردۆتەوە".
ئەوەشی ئاشكراكردووە، "لە شەڕی چەكدارەكاندا لە دێرەزور ۱۱ شەڕڤانی ئێمە بە خوێنی پاكیان پەڕەی بەرخۆدان و تێكۆشانیان نووسییەوە و گیانیان لەدەستدا، شەڕڤانە شەهیدەكانمان، چەتە و پلانەكانی نێو ژورە تاریكەكانیان پووچەڵ كردوە".
هەسەدە جەختیشی كردۆتەوە، بەردەوام دەبن لە هێڵی شەهیدان و پارێزگاری لە بەرژەوەندی گەل و شكستپێهێنانی هەوڵەكانی تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكە و پووچەڵكردنەوەی فیتنە و ناكۆكییە مەزهەبییەكان.
Your Comment