بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیمەکەیدا دەڵێت: "بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی کۆمەڵێک پاڵەوانی هێزەکانی دژە تیرۆر (CTG) لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەتمان پێگەیشت، ئەم پاڵەوانانە بە خوێنی پاکی خۆیان، ڕێگایەکی بەنرخی خەبات و قوربانیدانیان دامەزراندووە و گەل و نەتەوەکەیان پاراستووە."
هەسەدە هاوخەمیی خۆی بۆ فەرماندە و پێشمەرگەکانی دژە تیرۆر (CTG) و یەکێتی و بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و پشتگیری خۆیان بۆ هەموو هاوکارییەک دووپات کردەوە و دەشڵێت: "گەلەکەمان هەمیشە شانازی بە پاڵەوان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییە بەهێزەکانیانەوە دەکات، کە دەتوانن بیانپارێزن و چارەنووسی دوژمنەکان جگە لە شکست هیچی تر نابێت".
Your Comment