کاروانێکی دیکەی سەربازیی تورکیا ڕەوانەی کوردستانی سووریا کرا

بەشی سووریا- هێزەکی دیکەی سەربازیی تورکیا لە رێگەی دەروازەی گرێ سپییەوە بەرەو ناوچەکانی عەین عیسا و خەفیە سالم لە باکووری رەققە بەڕێکەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کارمەندێکی دەروازەی گرێ سپی بە ئاژانسی نۆرس پرێسی راگەیاندووە: "نزیکەی ۱۴ ئۆتۆمبێلی سەربازیی تورکیا بە یاوەریی بارهەڵگری بارکراو بە ژووری ئامادەکراو و کۆنکرێتی چیمەنتۆ و ۳ دوورهاوێژ لە دەروازەی گرێ سپییەوە چوونەتە ناوەوە".

سەرچاوەکە گوتیشی، هێزەکانى پشتیوانی بەرەو دوو ناوچە رۆشتوون، یەکەمیان سایلۆکانی شەکراک، لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا و دووهەم بەرەو گوندی خافیە سالم، لە رۆژئاوای گرێ سپی له باکووری شاری رەققە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی ئەو پشتیوانییە سەربازییانە بە هەماهەنگی و چادێری میلیشیاکانی سەربە تورکیا بووە و ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی هێزەکانی تورکیادا دێت، لەم ماوەی دوایدا لە ناوچەکانی سەرێ کانێ و گرێ سپی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەمە چوارەم قۆناغی ناردنی پشتیوانی سەربازی لەو جۆرەن لە ماوەی ئەم مانگەدا.

News Code 222176

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha