ئۆپەراسیۆنی "پتەو کردنی ئاسایش" لە کات و شوێنێکی بەجێدا بەڕێوەچوو

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ساڵح موسلیم لەبارەی ئۆپراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایشەوە راگەیاند لە کات و شوێنێکی بەجێدا بەڕێوەچوو و گەلی دێرەزوور و رێگەنادەن جارێکی دیکە داعش لەو ناوچەیە باڵادەست بێتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی PYD سەبارەت بە هەڵمەتی بەهێزکردن و پتەوکردنی ئاسایش کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ٢٧ی ئابەوە لە دێرەزور دەستیپێکرد رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە دێرەزور کاریگەری چەتەکانی لە هەرێمەکە و زۆر تاوانی کردووەتە ئامانج.

ناوبراو وتیشی: لە دێرەزوور زۆر رووداو و تاوانی وەک کوشتن، رفاندن، بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر هاتبوونە ئاراوە، هەڵبەت هەموو ئەمانە بە هۆی لاوازیی یاخود چاوپۆشی ئەنجومەنی سەربازی روویانداوە. پێویست بوو ئیتر کۆتایی بەوانە بهێندرێت. داعش لەو ناوچەیە هێرشی ئەنجامدابوو. دەبوایە لە دژی ئەوانە هەڵمەتێک ئەنجام بدرێت. بەم جۆرە جموجۆڵی "پتەوکردنی ئاسایش" دەستیپێکرا.

ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند: دێرەزور بۆ ئێمە گرنگە. ئەو شوێنە پێشتر ناوەندی داعش بوو. باغۆز ناوەندی داعش بوو و لەوێش کۆتا گورزیان بەرکەوت. هێشتا پاشماوەکانیان لەوێ بوونی هەیە. داعش یەکەم جار لە کوێ پێشڕەوی کرد؟ لە دێرەزور پێشڕەوی کرد و بڵاوبووەوە. لەوێوە هاتن و رەقەیان کردە پایتەخت بۆخۆیان. لەم رووەوە رێگە نادەین داعش جارێکی دیکە لەوێ پێشڕەوی بکەن. دەبوایە لەوێ شتێک بکرایە. ئێمە تەنیا لەگەڵ گەلی ئەوێ، لە رێگەی پشتیوانی گەل، بە خەباتی هاوبەشی سەربازی و بەڕێوەبەری ئەنجومەنە مەدەنیەکان لەوێ دەتوانین ئەوە بکەین.

ناوبراو جەختی کردەوە ئەوەی ئێمە لێرەدا هەوڵی بۆ دەدەین، بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیاسییە. ئێمە پەیوەندی بە خەڵکی ناو عەشیرەتەکان دەکەین. ئاگاداریان دەکەینەوە.

News Code 222106

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha