بەشار ئەسەد جارێکی تر جەختی لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا کردەوە

بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، مەرجی دانوستان کردن لەگەڵ تورکیا کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە کەماوەی١٢ساڵە لەخاکی سووریان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: سووریا ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا باشتر بکات و بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەردۆغان مەرجی سەرەکی کشانەوەی هێزەکانی تورکیایە لە ناوچەکانی باکووری سووریا.

بەشار ئەیەد راشیگەیاند، پێویستە تورکیا خۆی بەدوور بگرێت لەهەر زیان گەیاندنێک بە خاکی سووریا.


لەبەرامبەردا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هیچ هەنگاوێکی دڵخۆشکەر لە سەرۆکی سووریاوە بەدی ناکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و دیمەشق.

شایانی باسە تورکیا لەسەرەتای جەنگی ناوخۆی سووریاوە لەساڵی ٢٠١١هێزەکانی لە خاکی سووریادا جێگیر کردووە و بەردەوامە لە جەنگ دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل و دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی باکووری سووریادا گرتووە.

News Code 222086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha