بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە رێگەی ڕووپەڕی خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، رایگەیاند، گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی دزەکردندا بۆ ناو گوندی ئەلموحسینلی لە باکووری مەنبج، چوار منداڵیان کوشتووە.
ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج ڕاشیگەیاند، گوندە سنوورییەکانی تەنیشت میحوەرەکە، جموجوڵی ئاوارەبوونیان بەرەو ناوچە ئارامەکان بەخۆوەبینی، راشیانگەیاند کە لە کاتێکی دواتردا وردەکارییەکانی هێرشەکە بڵاو دەکەنەوە.
Your Comment