چەند بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە برادۆست کرانە ئامانج

بەشی تورکیا- چوار بنكەی سەربازیی توركیا لە سنووری برادۆست لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان كران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوار بنکەی سەربازیی تورکیا لە سنووری ناحیەی "بەرمێزە" و "ناوڕ" و "بارۆک" و "دەریا سۆر" لە دەڤەری برادۆست لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومان کران و بەهۆیەوە ئاگر لە بنکەکان کەوتووەتەوە.

بەوتەی یەکێک لە شایاتحاڵەکان كە بۆ كەناڵی ئێن ئاڕ تی قسەی كردووە، لە نزیک بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری برادۆست دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و تەقەی زەمینیش کراوە.

تا ئێستا بکەری بۆردوومانەكان ئاشکرا نەکراوە و زیانەکان بە دیاریکراوی نەزانراون.

News Code 222107

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha