ئەمریکا و کورد لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ناوچە عەرەبنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکۆکن

بەشی جیهان- دیپلۆماتکارە عەرەبەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئەمریکا پێچەوانەی کوردەکان بڕوای وایە کە عەرەبەکانی ڕوژهەڵاتی سووریا دەبێت ڕۆڵی زیاتر لە کاروباری ئەو وناوچانەدا بگێڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرژی و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و ژمارەیەک لە قەبیلە عەرەبەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری سووریا، کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک درێژەی هەبووە تا ئێستا ۱۵۰ کوژراوی لێکەوتۆتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت هۆکاری سەرەکیی ئەم پێکدادانانە نەک دەستگیر کردنی یەکێک لەسەرکردە سەربازییە عەرەبەکان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بووە، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ دووچاوەکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی سووریا لەدژی ناوچە عەرەبنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەم ئاژانسە لەزاری دیپلۆماتکارە ڕۆژئاواییەکانەوە ڕایدەگەیەنێت کە ئەمریکایش هاوڕایە لەگەڵ پشکی زیاتری عەرەبەکان لە ئیدارەدانی ئەو ناوچانەی لە دەێرەزوور کە زۆرینەیان عەرەبنشینن بەڵام بەرپرسانی کورد تا ئێستا ئەم داواکارییە ڕەت دەکەنەوە.

بەمەیشەوە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کوردی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا دەستی دەرەکی بە هۆکاری سەرهەڵدان و پەرەسەندنی گرژییەکان لە دێرەزوور دەزانن.

بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز ئیدارەی ئەمریکا لەم ڕۆژانەدا داوای ئەوەی کردووە کە ئاوڕی زیاتر لە داواکاریی عەرەبەکان لە دێرەزوور بدرێتەوە.

هەر بەگوێرە ڕاپۆرتەکە یەکێک لە داواکاریی عەرەبەکانی ئەم ناوچەیە ئەوەیە کە سوودمەند ببن لەو نەوتەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەدا دەرهێنراوە و بە تەواوێتی لەژێر کونترۆڵی کوردەکان و هێزە ئەمریکییەکاندایە.

News Code 222078

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha