وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە مەرجی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا مه‌رجه‌كانى كشانه‌وه‌ى له‌ خاكى سووریادا ئاشكرا كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ژینگەیەکی ئارام لەو ناوچانەدا دروست بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "میللیەت"ی تورکی ڕایگەیاندوە: "لەم قۆناغەدا کە نزیکەی ۴ ملیۆن سووری لەوڵاتەکەماندا هەن‌ و مەترسی ئەوە هەیە ۵ ملیۆن سووری دیکە لە ئیدلب لەهەر ساتێکدا ببنە پەنابەر لەتورکیا، کەواتە چۆن دەتوانین بەبێ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت لەو ناوچەیە دەربچین؟".

ناوبراو هەروەک دەڵێت: "لەو ناوچانەی سوپای تورکیای لێیە پێش کشانەوە دەبێت کەشێکی سەلامەت دروستبکرێت، دەستوورێکی نوێ بنووسرێتەوە و هەڵبژاردنێکی ئازاد بەڕێوەبچێت، هەروەک  بەپێی ئەوە حکوومەتێک دروست بکرێت کە هەموولایەنەکان تێیدا بەشداربن، ئەوکات ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە له‌و ناوچانە دەردەچین".

تورکیا لەساڵی ۲۰۱۶وە لەڕێگه‌ی سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی‌ و بەهاوکاریی گرووپە چەکدارییە سورییەکان، بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریا و لەوان چەند شارێکی کوردستانی سووریای داگیر کردووە.

News Code 222179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha