بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد له پهیامێکهوه له رێگهی تۆڕی کۆمهڵایهتی X لهبارهی شهڕ و پێکدادانی دێرهزور، رایگهیاندووه: "وەک سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، ئەرکی منە رۆشنایی بخەمە سەر ئەو دۆخەی لەم ناوچەیەدا ڕوودهدات، پێکدادانی توندوتیژ سەریهەڵداوە و تێگەیشتن لە چوارچێوە زۆر گرنگه، ئەو ناوچەیە زیاتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ڕزگاری بووه بەهۆی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەقامگیری لەلایەن خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە شەڕی بۆ کراوە و بە سەختی بەدەست هێنراوه".
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كردووه: ئەو پێکدادانانە ڕووداوێكی نامۆ و ناڕوون نین، بەڵگە هەیە کە ئەوە پیشان دەدات ئەو ئاژاوەگێڕییە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران و سووریاوە بەڕێوەدەچێت.
ئهوهشی خستوهتهڕوو، "ئەم ململانێیانە کاریگەری دوور مەودای هەیە، جگە لەوەی سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەخاتە مەترسییەوە، کاردانەوەی جیۆپۆلەتیکی فراوانتری هەیە، دۆخێکە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی قووڵ و سەرنجی جیهانی هەیە".
سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات دهشڵێت: "لەم کاتە سەختەدا دەبێت ئاشتی و پەیوەندیکردن لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە لە پێشینەی کارەکاندا بێت، خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەنی سەقامگیری و ئاسایشن، چوونکە پێشتر بەرگەی ئازاری زۆریان گرتووە".
Your Comment