ئەمریکا دەستگیر کردنی بەرپرسێکی باڵای داعش لە سووریا ڕادەگەیەنێت

بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانیان توانیویانە بەرپرسێکی داعش دەستگیر بکەن دوای ئەوەی هەڵمەتێکیان بە هەلیکۆپەتەر لە باکووری سووریا ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەو هەڵمەتەدا " ئەبوو هەلیل ئەلفەدعانی، بەرپرسێکی ئۆپەراسیۆن و ئاسانکاریی داعش لە سووریا، دەستگیرکراوە. ئەلفەدعانی بەوە ناسراوە کە پەیوەندیی بە سەرانسەری تۆڕی داعش لە ناوچەکەدا هەیە."

ترۆی گارلاک، وتەبێژی  CENTCOM دەڵێت: "دەستگیرکردنی بەرپرسانی داعشی وەک ئەلفەدعانی توانای ئێمە بۆ دیاریکردن و بە ئامانجگرتن و دوورخستنەوەی تیرۆریستان لە بەرەکانی شەڕ زیاد دەکات".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی زیانی گیانی پێنەگەیشتووە.

News Code 222196

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha