حکوومەتی هەرێم
-
ئەدهەم بارزانی:
لەوەناچێت دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئهگهر و مهترسیهکان مهترسیى گهوره ئاشکرا دهکات.
-
کونسوڵی تورکیا لە هەولێر:
هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگە بۆ توركیا
بەشی تورکیا- كونسوڵی توركیا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لە ڕووی كولتور و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە هاوبەشێكی گرنگە بۆ توركیا.
-
بارزانی و شاندێکی ڕۆمانیا کۆ بوونەوە:
جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەكانی ڕۆمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیا بە سەرۆكایەتیی سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سەرۆكی كۆمیتەی سیاسەتی دەرەوەی سیناتی ڕۆمانیا كرد.
-
دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی بڕیارێک دژبە کۆمپانیای کۆڕەک دەردەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی لە پاریس لەمدواییانەدا داواکارییەکەی کۆڕەک تیلیکۆمی ڕەتکردۆتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە ناوبژیوانییەی کە لەمانگی ئازاری ڕابردودا لەدژی کۆمپانیاکە دەریکردبوو.
-
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
حکوومەتی هەرێم زیاتر لە ۵۰ ترلیۆن قەرزدارە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ۵۰ ترلیۆن دینار قەرزدارە، کە دەکاتە بودجەی زیاتر لە ۳ ساڵی پشکی حکوومەتی هەرێم.
-
مەسروور بارزانی:
پابەندی بە عێراق لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەرییەوە دروست نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردنەوە دروست نابێت.
-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند، کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا.
-
بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا:
تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان نیمچە دەوڵەتێک بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد ئەنوەر بەرپرسی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی دەنووسێت: تا پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ساڵی ۲۰۱۷، هەرێمی کوردستان تەنها هەرێمێک نەبوو لە چوارچێوەی عێراق دا، بەڵکوو نیمچە دەوڵەتێک بوو، تەنها بەناویش لە چوارچێوەی عێراقدا بوو.
-
لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هەڵوەشێندرانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر داوایەکی نەوەی نوێ کە لە دادگای فیدراڵی تۆماری کردبوو، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هەڵوەشانەوە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی:
چالاکییەکانی میت مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکی سهركردایهتیی یەکێتی رایگەیاند، چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.
-
کۆمەڵی دادگەری هێرشی توندی کردە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری رایدەگەیەنێت حكوومەتی كاربەڕێكەر مافی نییە بەناوی هەرێمەوە هیچ هەنگاوێكی ستراتیژی بنێت.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
کێشەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق، دەبێت لە بەغدا چارەسەر بکرێت
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی لە ئەمریکا لە دیدارێکی میدیایدا باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای کرد.
-
سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران:
بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنی تیمێکی چاودێری رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەین
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، گرووپە دژبەرەکانی ئێران تەنها کەمێک لە سنوورەکان دوور خراونەتەوە و چەند بەندێکی رێککەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا جێبەجێ نەکراوە.
-
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم:
هیوادارین کۆمپانیا ڕووسیەکان دووبارە لە هەرێم دەست بە کار بکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەکانی نیوان هەرێم ڕووسیا لە ئاستێکی باشدایە و لە ماوەی رابردو چەندین کۆمپانیای ڕووسی لە هەرێم کاریان دەکرد.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە/هیوادارین ڕێککەوتنی هاوشێوە لەگەڵ تورکیا بکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا بەردەوام لە گفتوگۆدان لەسەر پرسی ئەمنی سنوورەکان، هیوادارن رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن.
-
مەسروور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
-
هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەمریکایە.
-
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای پشتگیریی بایدن لە هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی جیهان- سێ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکات کە ئێستا لەژێر گوشاری سیاسی و ئابووریدایە.
-
ئەمریکا هەوڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی جیهان- کۆشکی سپی وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی بەشێک لە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات.
-
دەنگی ئەمریکا:
ئێران داوای ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکانی لە عێراق کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕاگەیاندووە: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە داوای دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکان دەکات.
-
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق:
ئەمریکا لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەستوەردانی سەربازی لە عێراق ناکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دۆگلاس سیڵێمان، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: "هەندێ لایەنی نێوخۆیی عێراق و لایەنی نێودەوڵەتیش هەن هەوڵ دەدەن هەرێمی کوردستان و ئۆتۆنۆمییەکەی لاواز بکەن".
-
بڕیارى ناردنى پاره بۆ مووچهخۆرانى ههرێم لە بەغداوە دەرکرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراق، بڕیاردرا بڕه پارهیهک بۆ مووچهخۆرانى ههرێم ڕهوانه بکرێت.
-
ڕوونکردنەوەی کۆشکی سپی لەسەر پرسی نامەکەی مەسروور بارزانی بۆ جۆ بایدن
بەشی جیهان- پاش ئەوەی ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتەر لە بابەتێکدا بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا داوای لە بایدن کردووە دەستوەردان بکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کۆشکی سپی ڕوونکردنەوەیەکی دەرکرد.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هەولێر و بەغدا کرد
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ناکۆکیییەکانی ئەمدواییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتیی ناوەندی عێراق هاتەدەنگ و داوای چارەسەر کردنی کێشەکان بەزووترین کات دەکات.
-
بەغدا ناتوانێت بەردەوام بێت لە نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، بەغدا ناتوانێت لەوە زیاتر بەردەوام بێت لە نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
-
حکوومەتی هەرێم:
مەسروور بارزانی هیچ نامەیەکی لەبارەی مەترسی هەرەسهێنانی هەرێم ئاراستەی بایدن نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی نامە بۆ جۆ بایدن لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانەوە ڕوونکردنەوەی دا .
-
سهرپهرشتیاری لیوای ۳ و ۷ی یەکێتی بۆ بەرپرسانی هەرێم:
ڕۆژبەڕۆژ پەشیمانمان ئەکەنەوە لەو خەبات و تێکۆشانەی کردمان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرپهرشتیاری لیوای ۳ و ۷ی تایبهت، هۆشداری دەداتە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و جێگرەكەی و رایدەگەیەنێت، پشتگوێخستن و ئاوڕنەدانەوە لە بیروڕای گشتی جەماوەر و دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان ئاماژەیەکی خراپە.
-
لێدوانە دژبەیەکەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی هەرێم لەبارەی بەغداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا مشتومڕی دروستکردووەتەوە، بەجۆرێک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری چەند بەرپرسێکییەوە هۆشداری داوە لە مامەڵەی نەرێنی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان و مەترسی خۆشی نیشانداوە، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچ نیگەرانییەکی بەرامبەر بەغدا نییە.
-
حکوومهتی ههرێم:
داوامان کردووە فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕهتیدهکاتهوه قبووڵیان نهبێت فهرمانبهرانی ههرێم لهگهڵ بهغدا له یهک کاتدا مووچه وهربگرن.
-
حكوومهتى ههرێم: چیدی پرسى مووچە پێوەندیی بە ئێمەوە نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێم لەبارەى مووچەوە راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و دهڵێت پێشتر حکوومەتى هەرێم هەموو مانگێک مووچەى بۆ هاونیشتیمانیان دابین كردووه، بەڵام ئێستا ئەوە ئەرکى حکوومەتى عێراقە.