جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەكانی ڕۆمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیا بە سەرۆكایەتیی سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سەرۆكی كۆمیتەی سیاسەتی دەرەوەی سیناتی ڕۆمانیا كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لایەنەکە جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی ڕۆمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بە تایبەتیش لە بواری ئابووری و پەروەردەدا، هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێ كرد.

نێچیرڤان بارزانی ئامادەیی و ڕۆڵ و بەشداریی ڕۆمانیای لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا بەرز نرخاند، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆمانیا دووپات كردەوە كە ساڵانێكی درێژە بەردەوام دەرفەتی خوێندن بە قوتابیانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەدات.

لای خۆیانەوە شاندی میوان خۆشحاڵییان بە سەردانەكەیان نیشان دا و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیان بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە هەرێمی كوردستان كردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەربارەی نیازی هاتنی كەرتی تایبەت و چەندین كۆمپانیای ڕۆمانی و میكانیزمی كاركردنیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بیروڕایان گۆڕییەوە.

دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

News Code 222208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha