لەسەر سکاڵایەکی نەوەی نوێ ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هەڵوەشێندرانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر داوایەکی نەوەی نوێ کە لە دادگای فیدراڵی تۆماری کردبوو، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم هەڵوەشانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکى نەوەى نوێ سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە هەرێم و درێژکردنەوەى ماوەکەیان کۆبووە.

دادگا بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و بەوپێیەش دەبێت ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە مووچەی پێنج ساڵیان بگەڕێننەوە.

رۆژى ٣٠ـی ئایاری ئەمساڵ دادگاى فیدراڵى لەسەر سکاڵایەکى نەوەى نوێ درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە.

News Code 222188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha