چالاکییەکانی میت مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تیی یەکێتی رایگەیاند، چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕابیحە حەمەد، كه‌ هاوكات بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتییه‌ لە بەغدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه‌: "تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێم دەکات، فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی بەسەر هەرێمدا دەسووڕێتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردوە، بەتایبەت هێرشی درۆنەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی تێپەڕاندووە و لەناو جەرگەی هەرێم خەڵک دەکاتە ئامانج.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی میتی تورکیا لە ناو شاروشارۆچکەکان "لە زیادبووندایە"، ئەمە تەنها مەترسی لەسەر سلێمانی دروست نەکردووە، بەڵکوو بوەتە مەترسی بۆ سەر هەموو کوردستان و قەوارەکەش، مەرج نییە هاوکارانی تورکیا کەسی تورک بن، ئەوەتا وەزیری بەرگری تورکیا ناوی هێز و لایەنی سیاسی دەهێنێت.

۱۸ی ئەم مانگە، فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، هێرشەکە بوەهۆی گیان لەدەستدان و برینداربونی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی.

News Code 222183

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha