ڕوونکردنەوەی کۆشکی سپی لەسەر پرسی نامەکەی مەسروور بارزانی بۆ جۆ بایدن

بەشی جیهان- پاش ئەوەی ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتەر لە بابەتێکدا بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا داوای لە بایدن کردووە دەستوەردان بکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کۆشکی سپی ڕوونکردنەوەیەکی دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمریکادا لەبارەی ڕاستی دروستیی بوونی ئەو نامەیە کۆشکی نە نکۆڵی لێکرد و نە پشتڕاستیشی کردەوە و ڕایگەیاند: "ئێمە هیچ لێدوانێک لەسەر وردەکارییەکانی پەیوەندییە دیپلۆماسییە تایبەتەکان نادەین."

ئەلمۆنیتەر لە بابەتەکەیدا دەڵێت بارزانی لە نامەکەی ۳ی مانگی نۆدا نووسیویەتی "ئێستا لە قۆناغێکی گرنگی دیکەی مێژووماندا بۆت دەنووسم، قۆناغێک کە ترسم هەیە بەزەحمەت بتوانین بەسەریدا زاڵ بین... لە ڕووی ئابووری و لە ڕووی سیاسییەوە خوێنمان لێدەچۆڕێت. بۆ یەکەمجار لە ماوەی سەرۆکوەزیرانیمدا، نیگەرانییەکی گەورەم هەیە کە ئەم هەڵمەتە بێ‌ئەمەکەی دژی ئێمە ڕەنگە ببێتە هۆی داڕمانی .... ئەو مۆدێلەی عێراقی فیدڕاڵ کە بە سپۆنسەری ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۰۳دا دامەزرا و لەو کاتەوە پشتیوانی دەکات."

ئەلمۆنیتەردەشڵێت گوایە بارزانی بۆ بایدنی نووسیوە لەو بڕوایەدایە بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکا دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆری بەسەر عێراقدا هەبێت.

هەر لەم‌بارەیەوە دلۆڤان بەرواری، بەڕێوەبەرى پەیوەندییە گشتیەکان و کاروبارى ئەکادیمی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە: " نووسینگەکەمان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری ئەو بابەتە بوو کە باسی لێوە دەکرێت. بۆیە زانیاری تەواومان لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی قسەی لەسەر بکەین."

پاش ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر لە ۱۲ ی مانگی ۹ کە لەلایەن ڕۆژنامەوان عەمبەرین زەمانەوە نووسراوە، ئاسۆ حاجی، یاریدەدەری سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێم بابەتەکەی ڕەت‌کردووەتەوە و دەڵێت دوورە لە ڕاستییەوە.

News Code 222144

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha