هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگە بۆ توركیا

بەشی تورکیا- كونسوڵی توركیا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لە ڕووی كولتور و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە هاوبەشێكی گرنگە بۆ توركیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەمەد مەولوود یاقووت، كونسوڵی توركیا لە هەولێر ئەمڕۆ لەمیانی وتارێكدا لە كۆڕبەندی بازرگانی و پیشەسازی عێراق رایگەیاند: "توركیا پابەندە بە بەهێزكردنی هاوكارییە ئابوورییەكان لەگەڵ هاوبەشەكانی، ئێمە لەگەڵ هەرێمی كوردستان سنوورێكی هاوبەش و مێژوییەكی دوور و درێژمان هەیە، هەرێمی كوردستان لە ڕووی كولتور و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە هاوبەشێكی گرنگە بۆ توركیا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "ئەم كۆڕبەندە دەرفەتێكی گرنگە بۆ رەخساندنی ھەلی كار و نیشاندانی ئەو توانایانەی كە لە پێشمانن بۆ بەهێزكردنی هاوكارییەكانمان".

كونسوڵی توركیا لە هەولێر داواشی كرد "پێكەوە دەرفەتی نوێ لەنێوان توركیا و هەرێم بدۆزرێتەوە و بۆچوونەكان هاوبەش بكەن، گەشبینین بە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان".

News Code 222210

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha