بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا داوای له حكوومهتی ههرێمی كوردستان و حكوومهتی فیدڕاڵی عێراق کرد كه کێشەکانیان لەسەر بوودجە چارەسەر بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگهیاند، بەردەوام دەبن لە داواکردن لە حكوومهتهكانی هەولێر و بەغدا بەوەی کێشەکانیان لەسەر بودجە بەشێوەیەک چارەسەر بکەن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بێت، وەک ئەوەی لە دەستوری عێراقدا داواکراوە.
لایخۆیەوە هەر ئەمڕۆ وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی كردەوە كە: "هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت.
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ناکۆکیییەکانی ئەمدواییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتیی ناوەندی عێراق هاتەدەنگ و داوای چارەسەر کردنی کێشەکان بەزووترین کات دەکات.
News Code 222133
Your Comment