بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی لە گفتوگۆ لەگەڵ شارپرێسدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لەبەردەم شکستێکی گەورەداین، لەبەردەم داڕمان و ماڵوێرانیەکی مەترسیدارداین، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیرلەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە".
بارزانى هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "لەوەناچێت دەسەڵات لەم هەرێمەی ئێمە بەڕێگەی ئاشتی دەستاودەست بکرێت، بۆیە بایەخی خەباتی پەرلەمانی کەمتربووە، دەسەڵاتی هەرێم لەناو پەرلەمان نییە تا تۆ هەموو توانا‌و وزەی بۆ بەکاربهێنیت".
به‌بۆچونى ئه‌دهه‌م بارزانى: "گره‌و کردن و خۆ ئامادە کردن بۆ ئەوەی تەنها لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەسەڵات بەدەستبهێنرێت، قورسە، پێشتر بینیمان چۆن ڕێگریی کرا لەگەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەولێر، واتە لە هەرێم لۆژیکی هێزی چەک، حوکمڕانی ئەکات، هیوادارم کارێک نەکرێت توڕەیی خەڵک بگاتە ئەو ئاستەی بۆ گۆڕانکاریی بیر لەتوندوتیژی بکەنەوە".
سه‌باره‌ت به‌دۆخى ئێستاى هه‌رێمیش، ئه‌دهه‌م بارزانى ده‌ڵێت: "پێشبینیکراوبوو کە دۆخەکە لە خراپەوە ڕوو لە خراپتر دەکات، مادام دەسەڵات ئامادەی گوێگرتن و چاکسازیی و گۆڕانکاریی نین دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیربێت، بۆیە پێویستە لەوەزیاتر شانس نەدرێت بەم دەسەڵاتە و خەڵکی ناڕازیی لەبری چاوەڕوانی بیر لەوەبکەنەوە خۆیان کۆ بکەنەوە بۆ ئامادەسازیی قۆناغێکی تر، چوونکە ئەم ماڵەی ئێمە کە کوردستانە، لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە".
ئه‌دهه‌م بارزانى که ئامۆزاى مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانه باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆى بۆ هه‌رێم و مه‌ترسیه‌کانى سه‌رى ده‌کات و ده‌ڵێت، "بەدڵنیاییەوە من هەر دەگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم، ناکرێت تاسەر ئاوا بمێنمەوە، بەڵام دەمەوێت بەجۆرێک بگەڕێمەوە و لەکاتێکدا بگەڕێمەوە لەسەر هەڵوێستەکانم و لەسەر داخوازی بەرپرسانی لایەنی دەرەکی لێپرسینەوەم لەگەڵ نەکرێت، ئامانجی من پۆست و پارە نییە، چوونکە ئەو ژینگەیەی پێشتر تێیدا ژیاوم، گونجاو بوو بۆ ئەو دووشتە".
ئه‌دهه‌م بارزانى هەروەها ئاماژه به‌هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەداخەوە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، زۆربەی کات لەگەڵ دەسەڵات بوون، ئەوکاتەی ئیمتیازیان لێوەردەگیرێتەوە ئینجا دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناو خەڵک، ئەوەش کێشەیە و ناتوانن متمانەی خەڵک بەدەستبهێنن".
Your Comment