-
مەسعوود بارزانی و یاشار گولەر جەخت لە هەماهەنگیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری
بەشی تورکیا- مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
-
باشاک دەمیرتاش:
لەگەڵ حزبەکەم گەیشتمە ئەو ئەنجامەی که خۆم بۆ سهرۆکی شارهوانی ئیستەنبووڵ کاندید نهکهم
بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، بڕیاریدابوو که خۆی بۆ کاندیدی سهرۆکی شارهوانی ئیستانبوڵ بپاڵێوێت، بهڵام ئێستا له بڕیارهکهی پاشگهزبوهتهوه و دهڵێت، له چوارچێوهی رێککهوتنێکدا لهگهڵ دهمپارتی بڕیاریداوه کاندید نهبێت.
-
مەسروور بارزانى:
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت
بەشی تورکیا- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان لهگهڵ یهشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا کۆبووهوه و ڕایگهیاند، ڕێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا:
پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ڕێگریکردن له تهشهنهسهندنی ئاڵۆزییهکانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست هەوڵ بدەن
بەشی تورکیا- نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێم و وهزیری بهرگری و سوپاسالاری تورکیا هاوڕابوون لهسهر پێویستی ڕێگریکردن له تهشهنهسهندنی ئاڵۆزییهکانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و لێکهوتهکانی.
-
مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا تایبەت بۆ کوردپرێس:
بارودۆخی کوردەکان لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمە ڕووبدات کوردەکان ڕووبەڕووی مەترسیی هێرشی تورکیا و داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لەلایەن دیمەشقەوە دەبنەوە.
-
سەرۆک کۆماری عێراق بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا: پێویسته ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن
بەشی تورکیا- سهرۆک کۆمار به وەزیری بەرگریی تورکیاى وتووه، پێویسته ڕێز لەسەروەریی عێراق بگرن و ئەو پێشێلکارییە سەربازیانەی دەیکهنه سەر خاکی عێراق ڕابگیرێن.
-
وەزیری دهرهوهی تورکیا:
دهتوانین دهستبهرداری سزاکانی سەر سلێمانی بین، ئهگهر خۆیان له پەکەکە دووربخهنهوه
بەشی تورکیا- وەزیری دهرهوهی تورکیا ڕایدهگهیهنێت، ئامادهن گهمارۆکانیان لهسهر فڕۆکهخانهی سلێمانی ههڵبگرن و گهشتهکان دهستپێبکهنهوه، ئهگهر یهکێتی هاوکاریهکانی بۆ پهکهکه ڕابگرێت.
-
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکەوە دوو پلەداری سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا
بەشی تورکیا- شەوی ڕابردوو کۆپتەرێکى جەنگی سوپای تورکیا لە شاری دیلوک کەوتە خوارەوە.
-
سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە
بەشی تورکیا- حەفیزە گایا ئەرکان، سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای ئەوەی چەند تۆمەتێکی بەهۆکاری ناپیشەیی بوون لە ئەرکەکەی ئاراستە کرا، دەستی لەکارکێشایەوە.
-
۱۱ حزب و دامەزراوەی کوردستانی:
ئامانجی هێرشەکانی تورکیا دروستكردنی شەڕی كورد و كوردە
بەشی تورکیا- ۱۱ حزب و دامەزراوەی کوردستانی رایانگەیاند، پرسی کورد لە تورکیا و سووریا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە و لەوانەیە مەترسی لەسەر حکوومەتی هەرێمیش دروست بکات.
-
وەزیرانی گواستنەوەی تورکیا و عێراق کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- هەریەکە لە وەزیری گواستنەوەی عێراق و وەزیری گواستنەوەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆژەی گەشەپێدان کرد.
-
ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۲۳
بەشی جیهان- بهگوێرهی ئامارێکی ڕێکخراوی (CPT) ئەمریکی، لە ساڵی ۲۰۲۳دا تورکیا ۱۵۴۸ جار و ئێران ۱۰۱ جار بۆردوومانی هەرێمی کوردستانیان کردووه.
-
ڕۆژنامەی العربی لەندەن:
تورکیا دەیەوێت لەپرسی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک یەکێتی پەراوێز بخات
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی العرب-ی چاپی لەندەن دەڵێت، لە سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، باس لە پەراوێزخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک و ئەنجومەنی پارێزگاکەی کراوە.
-
باشاک دەمیرتاش بەفەرمی داواکاریی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ پێشکەش کرد
بەشی تورکیا- پرسی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بووە ڕۆژەڤی گەرمی نێو خەڵک و پارتە سیاسییەکان.
-
مەسعوود بارزانی و بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی دیموکرات لە پیرمام لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کۆ بوویەوە.
-
وتەبێژی کەجەکە:
پارتی بۆسەی بۆ گەریلا ناوەتەوە و بەو هۆیەشەوە دوو چەکدارمان بریندار بوون
بەشی تورکیا- هەرچەندە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەواڵی هێرشی زێرەڤانی بۆسەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕەتکردەوە، بەڵام وتەبێژی کەجەکە رایدەگەیەنێت، پارتی بۆسەی بۆ گەریلاکانیان ناوەتەوە و بەو هۆیەشەوە دوو گەریلایان بریندار بوون.
-
ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە تورکیا فڕۆکەی F-16 لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت
بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک لە یاسادەنەرانی ئەمریکی پشتگیرییان کرد لە فرۆشتی نەوەی نوێی فڕۆکەی جەنگیی ئیف 16 بە تورکیا ئەوەش پاش ڕازی بوونی تورکیا بە ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ بەڵام نەیانشاردۆتەوە کە نیگەرانن لەوەی کە ئەنقەرە ئەو فڕۆکەیە لەدژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت.
-
مەسعوود بارزانی کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە محەممەد مەولود یاقوت كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر كرد.
-
ئێران و تورکیا کردنەوەی دەروازەی سنووریی نوێ تاوتوێ دەکەن
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا جەخت دەکەنەوە کردنەوەی دەروازە سنوورییە نوێیەکان لەکارنامەی ئێمەدایە و ڕێوشوێن بۆ زیادکردنی گەشەسەندنی ئابووری لە دەوڵەتە سنوورییەکان دەگیرینەبەر.
-
کۆشکی سپی گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F16 بە تورکیا هەڵدەکات
بەشی جیهان- ئیدارەی ئەمریکائاماژەی بەوەدا کە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە ئەنقەرە لەگەڵ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی نەتەوەیی ئەمریکا و تورکیا و هاوپەیمانانی ناتۆ دەگونجێت.
-
ئەگەری بەربژێر بوونی باشاک دەمیرتاش بۆ پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئیستەنبووڵ
بەشی تورکیا- هاوژینی سەلاحەددین دەمیرتاش رایدەگەیێنێت، ئەگەر دەم پارتی بە گونجاوی بزانن و داوای لێبکەن بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ بەربژێر بکرێت، بیری لێدەکاتەوە.
-
پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسای تایبەت بە ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد
بەشی تورکیا- پڕۆژە یاسای تایبەت بە خواستی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ لە لایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا، ئەمەش دوای ٢٠ مانگ لە دانوستانەکانی نێوان ئەنقەرە و ستۆکھۆڵم لەو بارەیەوە.
-
دوای وێران کردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن تورکیاوە:
کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات
بەشی سووریا- هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.
-
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە کوردستانی سووریا لە ئێستاوە بەدەست کەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت
بەشی سووریا- بەڕێوبەریی خۆسەریی ڕایگەیاند، کارەبای مۆلیدە بەکاردەهێنن بۆ وێستگەکانی ئاو و پەمپکردن، بە مەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ ناوچەکانی کوردستان.
-
هەسەدە:
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەی ڕەوادا وەڵامی تورکیامان دایەوە
بەشی سووریا- هەسەدە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی "وەڵامدانەی ڕەوا"دا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات جێبەجێ کردنی هەشت ئۆپەراسیۆنیان دژ بە هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بەوان ڕاگەیاند.
-
ڕووسیا و ئەمریکا بەرپرسیاری هێرشەکانی تورکیان بۆ سەر کوردستانی سووریا
بەدران چیاکورد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی، ڕاستەوخۆ ئیدارەی ئەمریکا و فیدراسیۆنی ڕووسیای لە هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە بەرپرسیار زانی.
-
سوودانی:
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
سەرۆکی مەهەپە:
دەبێت بە قووڵایی ۶۰ کیلۆمەتر ناوچەیەکی ئارام لە سنوورەکانی تورکیا دروست بکرێت
بەشی تورکیا- دەوڵەت باخچەلی داوایکردوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان هێڵێک بەدرێژایی سنووری تورکیا و بەقووڵایی ۶۰ کیلۆمەتر دروست بکرێت.
-
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:
کومەڵگای نێودەوڵەتی کوێرە بەرامبەر بەو هێرشانە دەکرێتەسەر کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا بێدەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر دامەزراوە مەدەنیەکان و ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوا ئیدانە و مەحکووم دەکات.
-
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات:
تورکیا بۆ زیندووکردنەوەی داعش هێرش دەکاتە سەر کوردستانی سووریا
بەشی سووریا- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی كوردستان، زیندووکردنەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە.