ئامانجی هێرشەکانی تورکیا دروستكردنی شەڕی كورد و كوردە

بەشی تورکیا- ۱۱ حزب و دامەزراوەی کوردستانی رایانگەیاند، پرسی کورد لە تورکیا و سووریا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە و لەوانەیە مەترسی لەسەر حکوومەتی هەرێمیش دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی پەرلەمانتارانی هەدەپە بە یاوەریی هاوسەرۆکی کەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، هێرش و پەلاماردانی ڕۆژانەی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا ئامانجی تێیدا كپكردن و لە ناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگارییە له‌ كوردستان و تێكدانی دەست كەوتەكانی هەرێمە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، لەم ڕێگەوە جگە لە داگیركردنی كوردستان ئامانجی دروستكردنی شەڕی كورد و كوردە،  بۆیە لە هەستكردنیان بەم مەترسیانە، داواكارن لە هەموو دڵسۆزانی كورد لە پارتە سیاسیەكان و كەسایەتیە نیشتیمانیەكان بە ڕۆڵی خۆیان هەڵبسن و هەوڵەكانیان  بۆ ڕاوەستانی ئەم شەڕە و دەست پێكردنەوەی پرۆسەی چاره‌سه‌ری بخەنەگەڕ .

ڕوونیشکراوەتەوە، پەیوەست بەم بابەتە ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان زامنی سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە دەبێت،  بە ڕاوەستانی شەڕ پاساوێک نامێنێتەوە بۆ هێرش و پەلامارەكان،  لەمەشدا جگە بەدەست هێنانی خەونی نەتەوەییمان،  دەستکەوتەكانی هەرێمیش ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی لەسەر لادەچێ و زامن دەبێت،  بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین دامەزراوەكانی هەرێم ئەم ڕۆڵە ببینن.

News Code 222982

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha