کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات

بەشی سووریا- هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەگید عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری کارگەی غاز لە دامەزراوەی سوەیدییە لە گوندەواری دێریک بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە: لە پرۆسەی هاوردەکردنی غازدان بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی کوردستانی سووریا، گوتیشی هەوڵێک بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

ناوبراو زیادی کرد بەڕێوبەریی خۆسەر لە هەموو ئاستەکان و بە هەموو توانایەکیەوە کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی دابین کردنی غاز و ئاماژەی بەوەش کرد خواست لەسەر غازی ماڵان زۆر زیادیکردووە.

عەگید عەبدولمەجید ڕوونیشی کردەوە، "لە نەبوونی کارمەند و کەرەستە و بەردەوامیی هەڕەشەکانی تورکیا و بەردەوامی لابردنی شوێنەواری ئەو وێرانکارییەی بەسەر کارگەکەدا هاتووە، ڕووبەڕووی گرفتی گەورە دەبینەوە"، کە هەموو ئەمانە رێگرن لەبەردەم خێراکردنی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکەدا.

News Code 222920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha