سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

بەشی تورکیا- حەفیزە گایا ئەرکان، سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای ئەوەی چەند تۆمەتێکی بەهۆکاری ناپیشەیی بوون لە ئەرکەکەی ئاراستە کرا، دەستی لەکارکێشایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ‌حەفیزە گایا ئەرکان سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون بە لێدان لە کەسایەتی خۆی وەسفکردووە.

لەلایەن خۆیەوە، محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا لەبارەی بڕیاری وازهێنانی بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی رایگەیاند، ئەوە بڕیارێکی شەخسییە.

دەستلەکارکێشانەوەی ‌حەفیزە گایا ئەرکان دوای زنجیرەیەک هێرشی کارمەندانی پێشوو و ئێستای بانکی ناوەندیی تورکیا هات کە تۆمەتباریان کردبوو بەوەی رێگەیداوە بە باوکی بەشداری بکات لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی و رێگریشی نەکردووە لە خەرجی ناپێویست و خەرجی زیادەشی لە بودجەی بانکەکەدا کردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ۹ی حوزەیرانی ۲۰۲۳، حەفیزە گایا ئەرکانی وەک سەرۆکی بانکی ناوەندیی دەستنیشانکرد، ئەمەش یەکەمجار بوو لە مێژووی کۆماری تورکیادا، ژنێک ئەو پۆستەی پێبدرێت.

News Code 222987

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha