بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهسهده لە ڕاگهیهندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە دهڵێت: ئامانجی دیکەی هێرشەکانی تورکیا داگیرکردنی ناوچەکانیتر و ئەنجامدانی ئاوارەیی و پاکتاوکردنی نەتەوەیی و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچهكهیه.
ئاماژهی بهوهش كردووه بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو تاوانە جەنگییانەی کە تورکیا لە دژی کوردستانی سووریا ئەنجامی دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێرشەکان پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانه، دهبێـه هەڕەشەیەکی ڕژد بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
مەسەدە داوای لە حکوومەتی سووریا و وڵاتانی عەرەبیش کردووه بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و کار بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا بکەن.
هەروەها داوای لە ئەمریکا و ڕووسیا کردووه ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پاراستنی ماف و گیانی خەڵک و رۆڵێکی کاریگەر و چارەنووسساز لە ئەنجومەنی ئاسایشدا بگێڕن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و ئهنجامدانی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بەهۆی ئهو تاوانانهی ئهنجامی دهدات.
Your Comment