وەزیرانی گواستنەوەی تورکیا و عێراق کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- هەریەکە لە وەزیری گواستنەوەی عێراق و وەزیری گواستنەوەی تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆژەی گەشەپێدان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕەزاق محێبس وەزیری گواستنەوەی عێراق و عەبدولقادر ئۆراڵ وەزیری گواسنەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی نووسینگەیەکی هاوبەش بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کاروباری پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیری گواستنەوەی عێراق جەختیکردەوە کۆمپانیا جیهانییەکان پەرۆشی ئەو هەلە وەبەرهێنانەن کە لە پڕۆژەی رێگای گەشەپێداندا هەیە، عێراقیش جدییە لە جێبەجێکردنی هەمو پێویستییەکانی پڕۆژەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەرامبەردا وەزیری گواستنەوەی تورکیا دەستپێشخەرییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی لە کەرتی گواستنەوەی هەردوو وڵات بەرز نرخاند، داواشی کرد ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاد بکرێت، لە بەرامبەردا وەزیری گواستنەوەی عێراقیش داوای کرد ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزای تورکیا بە هاوڵاتیانی عێراق بکرێت.

پڕۆژەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی هاوبەشی گواستنەوەیە لە نێوان عێراق و تورکیا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستێتەوە بە وڵاتانی ئەورووپاوە، گرێبەستی پڕۆژەکەش لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوو ساڵ لەمەوبەر واژۆ کرا.

News Code 222981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha