ئێران و تورکیا کردنەوەی دەروازەی سنووریی نوێ تاوتوێ دەکەن

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا جەخت دەکەنەوە کردنەوەی دەروازە سنوورییە نوێیەکان لەکارنامەی ئێمەدایە و ڕێوشوێن بۆ زیادکردنی گەشەسەندنی ئابووری لە دەوڵەتە سنوورییەکان دەگیرینەبەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب  ئەردۆغان و ئیبراهیم ڕەئیسی لە دوای هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری تورکیا و ئێران و ڕێوڕەسمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەکان، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە میوانداری کردنی سەرکۆماری ئێران لە ئەنقەرە بەبۆنەی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاری تورکیا و ئێران و ڕایگەیاند: "ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکەم کە لە سێی کانوونی دووەمدا لە کرمان ڕوویدا و بووە هۆی دواکەوتنی سەردانەکەی بەڕێز ڕەئیسی بۆ وڵاتەکەمان، بەو بۆنەیەشەوە دەمەوێت باس لەوە بکەم کە تورکیا لە پاڵ ئێراندایە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا".

هەروەها سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە لەسەر بنەمای متمانەی دوولایەنی و بەرژەوەندی هاوبەش گرنگیی دەدەن بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران و، لە کۆبوونەوەکاندا جارێکی دیکە جەختیان لەسەر ئەم ئیرادەیە کردووەتەوە، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا دەردەکرێن نەک تەنیا بۆ تورکیا و ئێران، بەڵکو بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەش گرنگن.

سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تاوتوێی پێویستی هەرچی زوو کۆتاییهێنانمان کرد بە هێرشە نامرۆڤانيیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لەگەڵ هەڵنانی هەنگاوی بەپەلە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیەکی دادپەروەر و بەردەوام".

ناوبراو گوتیشی: "هاوڕابووین لەسەر گرنگیی دوورکەوتنەوە لەو هەنگاوانەی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەمان زیاتر دەخەنە مەترسییەوە".

ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لەگەڵ ئێران باسیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاریکاریی کرد دژ بەو گرووپانە کە ئاسایشی تورکیا و ئێران و ناوچەکە دەکەنە ئامانج. بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکانمان ١٠ ڕێککەوتننامەی نوێمان واژوو کرد. بەم شێوەیەش بنەمای گرێبەستی پەیوەندییەکانمان بەهێزتر کرد.

News Code 222936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha