بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە کوردستانی سووریا لە ئێستاوە بەدەست کەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت

بەشی سووریا- بەڕێوبەریی خۆسەریی ڕایگەیاند، کارەبای مۆلیدە بەکاردەهێنن بۆ وێستگەکانی ئاو و پەمپ‌کردن، بە مەبەستی دابین‌کردنی ئاو بۆ ناوچەکانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەڵک بڵاوی کردەوە هێرشەکانی تورکیا لەم دواییانەدا زیانیان بە وێستگەکانی ئاو لە باکووری سووریا گەیاندووە، جگە لە بڕینی کارەبای پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی پەمپ‌کردن، ناوچەکە لە ئێستاوە بەدەست کەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت بەهۆی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلوک لە لایەن تورکیاوە لە گوندەواری سەرێ کانیێ و کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی فورات بۆ ئاستێکی نزم.

لەمبارەوە خورشید ئۆسۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئاوی قامشلۆ ڕایگەیاندووە، بەهۆی پچڕانی کارەباوە زۆربەی وێستگەکانی ئاوی دەڤەری جەزیرە لە خزمەتگوزاری دەرچوون، لە عامودێ لە گوندەواری قامیشلۆ لە کۆی ٢١ بیرە ئاو ١٤ بیری ئاو لە کار کەوتوون.

لە قامشلۆ سێ وێستگەی سەرەکی (الهیلالیە، جقجق، عوەیجە) هەیە، جگە لە ١٣ بیر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، کە هەموویان پێویستیان بە مۆلیدەی کارەبایی و سووتەمەنی گازۆیلە بۆ کارکردنیان، ئەمەش کارێکی قورسە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر وێستگە و پاڵاوگەکانی نەوت.

خورشید ئۆسۆ، ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها وێستگەی هیلالییە، لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ، ٥١ بیری ئاو و ١٠ پەمپی هەیە کە پێویستی بە هەزار لیتر گازۆیل هەیە لە کاتژمێرێکدا.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی ئاو، کەمی گازۆیل دەبێتە هۆی ئەوەی وێستگەکان بە بەردەوامی کار نەکەن، بۆیە ئێمە سیستەمێکی دابەش کردنی توند لە کارکردندا دەگرینەبەر.

News Code 222914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha