بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، لەو کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە."
شایانی باسە ئیبراهیم کاڵن مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت دیاریکرا و ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی لەو پۆستەیدا بۆ هەرێمی کوردستان.
کاڵن رۆژی ۲۳ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆ بووەوە.
Your Comment