پەرلەمانی کوردستان
-
یەکێتی پاش ڕاگەیاندنی بایکۆت لەلایەن پارتییەوە:
پابەند دەبین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی ۱۰ی حوزەیران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، پابەند دەبن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
داوامانلێکراوە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت داوامان لێکراوە هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت.
-
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا:
نیگەرانین لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە
بەشی جیهان- باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
بهشداریی ههڵبژاردنێک ناكهین كه له سایهی سیستهمێكی سهپێندراودا بهڕێوه بچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهكتهبی سیاسی پارتی هۆشداری له كشانهوه له پرۆسهی سیاسی عێراق دهدات و ڕاشیدهگهیهنێت، " بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی.
-
شەش پارتى دیکەى کریستیان بایکۆتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیان ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەش پارتى دیکەى کریستیان بڕیاریاندا بایکۆتى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان بکەن وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارى دادگەى فیدڕاڵى.
-
لیستی "بەرەی گەل" بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی بە لیستی سەربەخۆی "بەرەی گەل" و بەبێ هاوپەیمانێتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکات.
-
یهکێتیی سهرۆکى لیستهکهى بۆ ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دهکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایدهگهیهنێت، بافڵ تاڵهبانى، سەرۆکی قەوارەی یەکێتی دەبێت لە هەموو پارێزگاکان.
-
جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان:
هیچ حزبێک بۆی نییە کاندید بۆ پێکهاتەکان دەستنیشان بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە ۱۲ی مانگی ۳ی ۲۰۲۴، لە ماڵی تورکمان لە هەولێر ۱۰ حزبی سیاسی تورکمانی دوای کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێریان بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
-
لایەنە تورکمانەکان دوای بایکۆتکردنی ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی کوردستان:
نههێشتنی کۆتاکان له پهرلهمان ناکۆکه لهگهڵ یاسای ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرانی ۱۰ حزب و لایەنی سیاسیی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان ڕایانگهیاند، بڕیاریانداوه بایکۆتی ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی کوردستان بکهن.
-
ژمارەیێک هێزی کریستیان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەشێک لە پارت و هێزە کریستانەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، کە بڕیارە رۆژی 10-6- 2024 بکرێت.
-
لایەنە ئیسلامییەکان هاوپەیمانییەکیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تاوەکوو ئەمڕۆ هیچ رێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی یەک لیست لەنێوان یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە.
-
كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق وادەی تۆماركردنی كاندیدەکان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت له ڕۆژی ١٣ی ئهم مانگهوە دەرگای تۆماركردنی كاندیدان بۆ بهشداری له ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی كوردستان كراوه دهبێت.
-
سهركردهیهكی یهكگرتوو:
ههڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دادپەروەریی زیاتری تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێرێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، ههڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دادپەروەریی زیاتری تێدایە.
-
حهوت حزبی هەرێم بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاوپهیمانی پێکدههێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک و ئەمیندارانی ۷ حزبی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نووسینگەی حزبی شیووعی کوردستان کۆ بوونەوە.
-
ئەندامى پێشووی پەرلەمانى عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
دادگای فیدراڵ، چەترێکە بۆ هەموو گەلانی عێراق و دەبێت پێبەندی بڕیارەکانی بین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى پێشووی پەرلەمانى عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند دادگای فیدراڵ، چەترێکە بۆ هەموو گەلانی عێراق و زیادی کرد هەرێم ناتوانێت لەدەرەوەی وڵات نوێنەرایەتیی هەبێت چوونکە بەپێی دەستووری عێراقی ئەو نوێنەرایەتییانە دەبێت لەناو سیفارەتی عێراقدا بن.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازادانە و دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
-
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکەن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ هەڵبوەشێنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک لە نوێنەری پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کریستیان، تورکمان، ئەرمەن و سریان لە قەزای عەنکاوەی هەولێر دژی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق گردبوونەوە.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
نابێت کەس لە مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بێبەش بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت: مافی هەڵبژاردن و خۆهەڵبژاردن بنچینەی سیستەمە دیموکراسییەکانن و نابێ و ناکرێ کەس لێی بێبەش بکرێ.
-
بزووتنهوهى ئیسلامى:
بڕیارهکانى دادگاى فیدراڵى ههموویان تۆڵهکردنهوه بوون له کورد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابهرى گشتیی بزووتنهوهى ئیسلامى ڕەخنەی توند ئاراستەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات سەبارەت بە کوردسی پێکهاتەکان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى بەڕێوەبردنی ههڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى ڕۆژى ۱۰ی ۶ی ۲۰۲۴ی وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
-
محەمەد حاجی مەحموود:
هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە سەربڕینی دیموکراسییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حاجی مەحموود دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی لە نەهێشتی کورسی کۆتاکان خەنجەردانە لە پشتی کورد و قەوارە سیاسییەکەی.
-
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم:
هێشتا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکدان بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی تایبەت بە هەڵبژاردن دەربکەن، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێکی گونجاویان دەستنەکەوتووە.
-
ڕێواز فایهق: دڵخۆشم به بڕیارهكانى دادگاى فیدراڵى
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، زۆرینەی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم زانیارییان کەم بوو سەبارەت بەکێشەکان، زۆرێکیان هەر سەرقاڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆی خۆیان بوون.
-
ڕێواز فایەق: یەکێتی باڵاتر لە کەمینەکان دەڕوانێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەربارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و هەڵوێستی کەمینەکان زانیاری خستەڕوو.
-
ئاری هەرسین:
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی نابێت بچنە سەنگەری ناحەزانی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسیە و نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە، هەر لایەنێکیش بە بڕیارەکە خۆشحاڵ بێت، واتە خۆشحاڵە کە ئیهانەی خەڵکی کوردستان دەکرێت و چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە.
-
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق:
هەر فەرمانگەیەک لە هەرێم دەتوانێت داوابکات راستەوخۆ لە بەغداوە مووچەی بۆ بنێردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، رژێمی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین لە هەرێم شکستی خواردووە و پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی سەردەمیانەی نوێ ھەیە.
-
ئینستتیوتی پەی:
پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمانی کوردستان نەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان گرفتیان ئەوە بوو کە بەکاردەهێنران نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکانیان نەبوون.
-
ههڵوێستی یهكێتی لهبارهی بڕیارهكهی دادگای فیدڕاڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە خولی لهبارهی بڕیارهكهی دادگای فیدڕاڵی رایگهیاند، سهرهڕای بڕیارهكهی دادگا پێكهاتهكان پێگهی تایبهت به خۆیان ههیه، ئهوهی گرنگه ئهوان نوێنهرایهتی خۆیان بكهن و له رێگهی حزبهكانی خۆیانهوه له پڕۆسهی سیاسی بهشداردهبن و نوێنهرایهتیان دهبێت.
-
سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومهتی هەرێم:
ههنگاوی جدی بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ههڵگیراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان و حکوومهتی ههرێم به ئامادهبوونی نوێنهری یۆنامی لهگهڵ کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکانی عێراق کۆ بوونهوه.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ناکرێت هەموو جارێک دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دوابخات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتووی دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی پرسی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدرێت.